فەرماندەیەکی باڵای هەسەدە بە سەختی بریندار کرا

لڤین:
لە بۆسەیەکی چەکداریدا فەرماندەیەکی باڵای هەسەدە لە سسنوری دێرەزوور بە سەختی بریندار کرا و سێ پاسەوانیشی شەهیدکران.
گرووپێکی چەکداری بەناوی (بەرگریی میللی لە ناوچەی رۆژهەڵات/ رۆژهەڵاتی فورات) بەرپرسیارێتی بە ئامانجگرتنی کاروانێکی سەربازیی هەسەدەی لە گوندی حیسان لە دۆڵی فورات لە پارێزگای دێرەزوور، راگەیاند.
گرووپەکە رایگەیاندووە: لە ئەنجامی هێرشەکەیاندا، خەلیل وەحش، جێگری فەرماندەی هەسەدە لە ئەنجوومەنی سەربازیی دێرەزوور بە سەختی بریندار بووە و سێ پاسەوانیشی گیانیان لەدەست داوە.