لەسەر شێوازی وەرگرتنی مووچەی خانەنشینان پارێزگاریی سلێمانی ڕوونکردنەوەیدا

لڤین:

لەسەر دروستبوونی قەرەباڵغی لە وەرگرتنی مووچەی خانەنشینان و شیوازی وەرگرتنی مووچەکە پارێزگاریی سلێمانی ڕوونکردنەوەیدا و دەڵێت: رێگەیەکی باشیان بۆ دابەشکردنی مووچەی خانەنشینان گرتووەتە بەر، بەڵام خۆیان پابەندنابن پێیەوە.

ئەمڕۆ لە بەردەم بەشێک لە بانکەکانی شاری سلێمانی لە کاتی دابەشکردنی مووچەی خانەنشیناندا قەرەباڵغییەکی زۆر درووستبوو، ئەوەش نیگەرانی خانە نشینانی لێکەوتەوە، سەبارەت بەو پرسە

هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی، رایگەیاند:”لەو رۆژەوە بوومەتە پارێزگاری سلێمانی لەگەڵ بەڕێوەبەری خانەنشینی سلێمانی، رێگەیەکی زۆر باشمان گرتووەتە بەر بۆ دابەشکردنی مووچەی خانەنشینان، بەڵام پێویستمان بە هاوکاری خانەنشینەکان هەیە”.

ئاماژەی بەوەشداوە کە “بانکەکانمان زیادکردووە، کاتمان بۆ دابینکردوون، بەڵام خانەنشینان پابەندنابن”.

ئەوەشیخستوەتەڕوو کە “لەرێگەی ئاسیاسێڵەوە پێشنیاری ئەوەمان کرد کە مووچەکانیان بۆ ببەینە ماڵەوە، بەڵام حکومەت بەوە ڕازی نەبوو”.

 

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button