کۆمسیۆنی عێراق: 122 حزب ئامادەن بەشداری هەڵبژاردن بکەن

لڤین:
كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق بڵاویکردەوە، 13 هاوپەیمانی سیاسی ناوی خۆیان بۆ بەشداریکردن لە هەڵبژاردنەکان تۆمارکردووە و 122 حزبی سیاسیش ئامادەیی خۆیان راگەیاندووە.
كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند، تا ئێستا ناوی 847 کاندید هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی عێراق دراوەتە کۆمسیۆن، بەڵام تا ئێستا هیچ حزبێکی کوردی ناوی کاندیدی رادەست نەکردووە.
کۆمسیۆنەکە ئەوەشی بڵاوکردەوە لەو ژمارە کاندیدەی ناوەکانیان رادەست کراوە تەنها 357 کاندیدیان لە لایەنە سیاسیەکانەوەیە ئەوانەی دیکە کاندیدی سەربەخۆ و پێکهاتەکانن.
ئەوەشی ئاشکراکردووە 13 هاوپەیمانی سیاسی ناوی خۆیان بۆ بەشداریکردن لە هەڵبژاردنەکان تۆمارکردووە و 122 حزبی سیاسیش ئامادەیی خۆیان راگەیاندووە بۆ بەشداریکردن لە هەڵبژاردنە چاوەڕوانکراوەکەی 10ی تشرینی یەکەمدا.