دواین زانیاری لەسەر شەڕکەی قامیشلۆ بزانە

لڤین:

بە گوێرەی نوێترین زانیاریی، ئاسایشی ڕۆژئاوای کوردستان، ناوەندی چەکدارەکانی سەر بە سوریای کۆنترۆڵکرد و بە نێوەندگیری ڕوسیاش ئاگربەستی کاتی ڕاگەیەندرا.

دوای نزیکە 24 کاتژمێر ڕووبەڕووبوونەوە لە نێوان هێزەکانی ئاسایشی ڕۆژئاوای کوردستان و چەکدارەکانی “بەرگری نیشتیمانی” سەر بەسوریا، لە دووڕۆژی ڕابردوودا. دواجار بە نێوەندگیری پۆلیسی ڕوسیا، بۆ ماوەی ٢٤کاتژمێر ئاگربەست ڕاگەیەندرا کە بڕیارە تا دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ بەردەوامبێت.

بەگوێرەی زانیارییەکان ئاگربەستەکە هەتاکوو ئێستا بەردەوامە و ئەگەر بە هەمانشێوە بە بێ پێشێلکردنی بەردەوام بێت، ئەوا دانوستان دەستپێدەکات بۆ دۆزینەوەی هۆکارەکانی ڕوودانی شەڕ و ئاڵۆزیی و گرتنەبەری رێکارێک کە ڕێگری لە دووبارە بوونەوەی ئاڵۆزیی بکات.

دوێنێ دوابەدوای ئەوەی جارێکی دیکە چەکدارەکانی “بەرگری نیشتیمانی” سەر بەسوریا، لە گەڕەکی تەی لە شاری قامشلۆ، هێرشیان کردەوە سەر شەڕڤانانی هێزەکانی ئاسایشی ڕۆژئاوا، لە لایەن شەڕڤانەوە بەرپرچدرانەوە و ناوەندەکەیان لە گەڕەکی تەی بە ناوی “مفرز لیلو” لە لایەن هێزەکانی ئاسایشەوە کۆنترۆڵ کرا.

شەوی چوارشەمەی ڕابردوو لە فولکەی وەحدە لە شاری قامشلۆ، چەکدارەکانی “بەرگری نیشتیمانی” سەر بە ڕژیمی ئەسەد کە لە ژێر فەرمانی ئێراندان، لە گەڕەکی تەییەوە هێرشیان کردە سەر خاڵێکی هێزەکانی ئاسایش و لە ئەنجامدا شەڕڤانێکی هێزەکانی ئاسایشی ڕۆژئاوای کوردستان شەهید بوو، دوابەدوای ئەوەش هێزەکانی ئاسایش بەرپرچیان دایەوە و شەڕ و پێکدادانی قورس هەتا دوێنێ ئێوارە بەردەوام بوو.

بابەتی پەیوەندیدار

زیاتر بخوێنەوە
Close
Back to top button