ناوەڕۆكی كۆبوونەوەی بارزانی و بەرپرسێكی باڵای ئەمەریكا ئاشكرابوو

لڤین:

لە ڕاگەیەندراوێکدا بارەگای بارزانی ڕایگەیاند ڕۆژی یەكشەممە ١٨ـی نیسانی ٢٠٢١ لە سەلاحەددین مەسعود بارزانی پێشوازی لە دەیڤید برۆنستێن جێگری نێردەی تایبەتی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریكا بۆ كاروباری سووریا كرد.

لە بەشێکی تری ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، لە كۆبوونەوەكەدا كە ڕۆبێرت وۆلەر كونسوڵی ئەمەریكا لە هەولێر ئامادە بوو لە كۆبوونەوەكەدا مەسعود بارزانی و دەیڤد برۆنستێن، هێرشەكانی ئەم دواییەی سەر هەرێمی كوردستان و فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێری سەركۆنە كرد و پشتیوانی وڵاتەكەشی بۆ هەرێمی كوردستان دووپاتكردەوە.

بارەگای بارزانی ئاماژەی بەوەیشداوە هەر لەو كۆبوونەوەیەدا رۆشنایی خراوەتە سەر هەڕەشە و مەترسییەكانی تیرۆر و هزری تووندڕۆیی و جەخت لە هەماهەنگیی هەمەلایەنە بۆ رووبەڕووبوونەوەی هەڕەشەی تیرۆر كراوەتەوە.

بارودۆخی سووریا و ئایندەی كورد لەو وڵاتە تەوەرێكی دیكەی ئەو دیدارە بووە هەردوولا هیوایان خواست لایەنە كوردییەكانی سووریا بگەنە رێككەوتنێكی هاوبەش.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button