لەسایەی ئەم حوکمڕانێتیە شکست خواردوەدا چاوەڕێی تاوانی مەترسیدارتر دەکرێ

لڤین:

سۆران عمر ئەندامی پێشوی پەرلەمانی کوردستان لەپەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیس بووک سەبارەت بەو ڕووداوانەی کوشتن کە لە کوردستان ڕوویداوە وتارێکی نوسیوەو ڕایگەیاندوە ڕوداوی کێشە کۆمەڵایەتیەکانی ئەم چەند ڕۆژە لە کوشتنی ھاوسەرو کەسی پلەیەکی خێزان، خۆ کوشتن و تاوانی جۆراوجۆر ڕووی لەھەڵکشان کردووە، دەرەنجامی مەترسیدارتری لێ چاوەڕوان دەکرێ.

لە بەشێکی تری وتارەکەدا هاتووە کاتێک چەندین کەناڵ ڕەواج بە ھەوەشاندنەوەی خێزان و بێ بەھا کردنی سنورەکانی رەوشت دەکەن و ھانی گەنجان دەدەن بۆ مەستی و ھۆشبەری و خیانەت و بەلاڕێدا ڕۆشتن.

ئەندامەکەی پێشوی پەرلەمان ئاشکرای کردووە ئەمەی ڕۆژانە ڕودەدات دەرەنجامی کەڵەکەبوونی ئەم دەردە کوشندانەنن کە دەسەڵاتی سیاسی لێی بەرپرسیارە.

دەقی ووتارەکە

لەسایەی ئەم حوکمڕانێتیە شکست خواردوەدا چاوەڕێی تاوانی مەترسیدارتر دەکرێ

ڕوداوی کێشە کۆمەڵایەتیەکانی ئەم چەند ڕۆژە لە کوشتنی ھاوسەرو کەسی پلەیەکی خێزان، خۆ کوشتن و تاوانی جۆراوجۆر ڕووی لەھەڵکشان کردووە، دەرەنجامی مەترسیدارتری لێ چاوەڕوان دەکرێ.

کاتێک پەروەردە خاڵی ئەبێ لە پێگەیاندن و دادگا دەبێتە شوێنی سزادانی بێ دەسەڵات و داردەستی دەسەڵاتدار، ھەژاری وەک کوشندەترین دەرد ڕوو لەزۆرینەی کۆمەڵگە دەکات کێشەکان زیاتر دەبن و پەنا بۆ تۆڵەکردنەوە زۆر دەبێ.

کاتێک چەندین کەناڵ ڕەواج بە ھەوەشاندنەوەی خێزان و بێ بەھا کردنی سنورەکانی رەوشت دەکەن و ھانی گەنجان دەدەن بۆ مەستی و ھۆشبەری و خیانەت و بەلاڕێدا ڕۆشتن.

ئەمەی ڕۆژانە ڕودەدات دەرەنجامی کەڵەکەبوونی ئەم دەردە کوشندانەنن کە دەسەڵاتی سیاسی لێی بەرپرسیارە.

دۆخێکی بەرھەمھێنا کۆمەڵگەو خێزان و تاکی توشی ئەم ھەموو نەھامەتی و لادان و تاوانە کردووەو چەکیشی داوەتە دەستی زۆرینەی خەڵک.

ڕۆژانە چەندین خێزان لێک دەترازێ، منداڵ سەرگەردان ئەبێ، گەنج بێ کارەو توشی مادەی ھۆشبەرو تاوان دەبێ.

وابڕوات ڕۆژانی غەمناکتر چاوەڕێ دەکرێ ئەگەر خەڵک بەھۆش نەیەتەوەو تەوبە لەو ھەموو گوناح و سەرکەشیە نەکات.

 

 

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button