وێنە … کارگەی شیرینی کوردستان دادەخرێت

لڤین:
بەهۆی پابەند نەبون بەمەرج و رێنماییەکانی کارکردن و سەرپێچیکردن لە رێنماییەکانی تەندروستی، کارگەی شیرینی کوردستان لەگەڕەکی خەباتی شاری سلێمانی داخرا.
لە راگەیەندراوێکدا قایمقامیەتی قازای سلێمانی بڵاوی کردەوە بە هۆی پابەند نەبوون بە مەرج و رێنماییەکانی تەندروستییەوە لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامیەتی سلێمانی کارگەی شیرینی کوردستانی داخست.
قایمقامیەتی سلێمانی ئەوەشی راگەیاندووە: بەفەرمانی قائیمقامی سلێمانی شیرینی کوردستان دادەخرێت و خاوەنەکەشی روبەڕوی رێکاری یاسایی دەکرێتەوە.