نیوەی شایستە داراییەکانی جوتیارانی ھەرێم ڕەوانەی هەولێر دەکرێت

لڤین:

جێگری دووەمی سەرۆکی پەڕلەمانی عێراق دکتۆر بەشیر حەداد لە ھەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک ڕایگەیاند کە لەگەڵ (عەلا جبوری) وەزیری بازرگانی عێراق بە تەلەفۆن قسەی کردووە و بەڵێنی ئەوەی لێوەرگرتووە کە وەزارەتی بازرگانی عێراق  ھەفتەی داھاتوو نیوەی شایستە داراییەکانی جوتیارانی ھەرێم بنێرن بۆ هەولێر.

لە بارەی بڕی ئەوپارەی کە وەزارەتی بازرگانی دەینێرێت بۆ جوتیارانی هەرێم حەداد ڕایگەیاندووە کە بڕی ٢٨٦  ملیار دینارە.

جێگەی ئاماژە پێدانە کە وەزارەتی بازرگانی عێراق نزیکەی ٥٨٠ ملیار دیناری پارەی گەنمی ساڵانی رابردووی جوتیارانی ھەرێمی لایە. هەروەها ئەوبڕە پارەی کە دەینێرێت بۆ جوتیارانی هەرێم شایستە دارایەکانیان بۆ گەنمی ٢٠٢٠.

 

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button