بە تۆمەتی کوشتنی هاوسەرەکەی ژنێک لە سەیدسادق دەستگیرکرا

لڤین:
پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، پیاوێکی ته‌مه‌ن 37 ساڵ به چه‌قۆ كوژرا و هاوسه‌ره‌كه‌ی به‌تۆمه‌تی كوشتنی ده‌ستگیركرا.
له گه‌ڕه‌كی رۆژهه‌ڵاتی قه‌زای سیدسادق، پیاوێکی تەمەن 37له نێو ماڵه‌كه‌ی خۆیدا نە چەقۆ کوژرا و بە تۆمەتی کوشتنیشی هاوسەرەکەی دەستگیرکرا.
تە‌رمی پیاوه‌كه ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی گشتی شه‌هید شه‌وكه‌تی حاجی مشیركراوه و دواتریش ڕەوانەی پزیشکی دادی سلێمانی کراوە، په‌راوی لێكۆڵینه‌وه بۆ رووداوه‌كه كراوه‌ته‌وه و هێزە ئەمنیەکان هاوسەری پیاوەکەیان دەستگیرکردووە.
ئەو کەسەی کوژراوە له‌دایكبوی ساڵی 1984 و پیشه‌ی كاسبه،ناوی سواره عه‌زیز ئه‌مینە، هاوکات پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی حەساری سەربەبەشی پۆلیسی سەید سادق ژنێكیان دەستگیركرد كە بە چەقۆ هاوسەرەكەی خۆی كوشتووە .
پۆلیس ئەوەشی روونکردووەتەوە دوای رووداوەکە “تیمەكانی بەشی پۆلیسی بەڵگەی تاوان گەیشتنە شوێنی ڕوداوەكەو توانرا تۆمەتبار دەستگیربكرێت و دەستیش بگیرێت بەسەر ئەو چەقۆیەدا كە تاوانەكەی پێ ئەنجام دراوە”.
پۆلیس وتیشی: لە ئێستادا تۆمەتبار (پ ، ح ،ح ) لەدایكبووی 1980 كە بكوژی هاوسەرەكەیەتی بە ناوی (س ، ع ، أ ) لەدایكبوی 1984 بەبڕیاری بەڕێز دادوەرو بەپێی ماددەی 406 لەیاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراوەو دانی بە تاوانەكەیدا ناوە.