کارمەندانی پێشوی KNN

هەفتەیەک مۆڵەت دەدەنە بەرپرسانی گۆڕان

لڤین:

لە ڕاگەیەندراوێکدا کە وێنەیەکی دەست ( لڤین ) کەوتووە ژمارەیەک کارمەندی پێشووی کەناڵی KNN ی سەر بە بزوتنەوەی گۆڕان ڕایانگەیاندووە لەساڵی 2016وە، واتە شه‌ش ساڵە هەر یەكێكمان سێ مووچەمان لای ئەو كەناڵەیەو لەماوەی ئەم چەند ساڵە دەستی دەستیمان پێدەكەن، هەرجارەی بەبیانوویەك سەرەڕای ئەوەی چەندینجار لە پێدانی بەڵێن، كە پێمانی بدەنەوە بەڵام پێمان نادەنەوە.

لە بەشێکی تری ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە بەداخەوە لەبری رێز و وەفا بۆمان كە لەسەرەتای كردنەوەی كەناڵی كەی ئێن ئێن و دروستبوونی بزووتنەوەی گۆڕان هەریەكێك لە ئێمە بەشاهێدی خانەو جڤاتەكان و تەواوی بەرپرسانی ئەم بزووتنەوەیە رووبەڕووی هەڕەشە و لێدان و دەستگیركردن و نانبڕاوكردن بووینەوە، ئێستاش ئەمە پاداشتەكەیە بەئێمەی دەدەنەوە.

 

دەقی راگەیەنراوەکە:

بۆ رای گشتی
بابەت / داواكردنەوەی ماف

رای گشتی ئاگاداردەكەینەوە كە ئێمە ژمارەیەك لە كارمەندانی كەناڵی كەی ئێن ئێن، لەساڵی 2016وە، واتە شه‌ش ساڵە هەر یەكێكمان سێ مووچەمان لای ئەو كەناڵەیەو لەماوەی ئەم چەند ساڵە دەستی دەستیمان پێدەكەن، هەرجارەی بەبیانوویەك، ئەمەش لەكاتێكدایە بابەتی ئەم مووچانەمان سەڕەڕای ئەوەی چەندینجار لە پێدانی بەڵێن، كە پێمانی بدەنەوە، هەر لە رێكخەری گشتی و خانەی راپەڕاندن و جڤاتی نیشتمانی و گشتی و بەرپرسانی بزووتنەوەی گۆڕان ئاگادارن و داواكارییەكانمان گەیاندوون، بەڵام بەداخەوە دوایین جار نزیكەی دوو مانگ بەرلەئێستا لەماڵی رەوانشاد كاك نەوشیروان لەگەڵ دوو بەڕێز كە نوێنەری چیا نەوشیروان مستەفا بوون، گفتوگۆمان كرد و بەڵێنیان پێداین كە مووچەكانمان بدەنەوە، بەڵام هەندێ‌ كاتیان پێبدەین، ئێمەش جگە لەو كاتەی پێماندان ئەوە چەند رۆژێكیشە تێپەڕیووە، بەداخەوە بێباكانە نە مافەكانیان پێداینەوە نە بەڵێنەكانیشیان بردەسەر.

بەداخەوە لەبری رێز و وەفا بۆمان كە لەسەرەتای كردنەوەی كەناڵی كەی ئێن ئێن و دروستبوونی بزووتنەوەی گۆڕان هەریەكێك لە ئێمە بەشاهێدی خانەو جڤاتەكان و تەواوی بەرپرسانی ئەم بزووتنەوەیە رووبەڕووی هەڕەشە و لێدان و دەستگیركردن و نانبڕاوكردن بووینەوە، ئێستاش ئەمە پاداشتەكەیە بەئێمەی دەدەنەوە.

جگە لەجێبەجێنەكردنی ئەو بەڵێنانەی پێمان درابوو، ئەوەشی زیاتر وایكرد، رای گشتی لەم زەوتكردنەی مافەكانمان ئاگاداربكەینەوە ئەوەیە كە بەرپرسانی بزووتنەوەكە نادادپەروەری نایەكسانی و خزم خزمێنەیان تا ئەو ساتەی قسە دەكەین لە پێدانەوەی مووچەكان لەنێوان كارمەندەكانیان كردووە، چونكە بەڵگەكان هەن كە بە كێیان داوەتەوە، لەكاتێكدا ئێمە خۆشحاڵین كە هاوڕێیەكانمان مافەكانی خۆیان وەرگرتۆتەوە، بەڵام ناكرێ‌ بەرپرسانی بزووتنەوەكە جیاكاری بكەن، ئێمەش لەم مانگی رەمەزانە پێویستمانە بۆ قوتی ماڵ و منداڵمان و دۆخی داراییمان خراپە.
بۆیە لێرەوە ئەوانەی بەرپرسن لەپێدانەوەی مووچەكانمان ئاگاداردەكەینەوە، ئەگەر تا رۆژی شەممە 24/4/2021 مووچەكانمان بەبێ‌ لێبڕینەوە نەدرێتەوە، ئەوە بەدڵنیاییەوە بەرێگای تر هەڵوێستەكانمان دەگرینەبەر.

لەگەڵ رێزدا …

بەشێك لە كارمەندانی كەناڵی كەی ئێن ئێن
١٧ / ٤ / ٢٠٢١



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button