راپۆرتێكی نێودەوڵەتی:

قەیرانی خۆراك دروستبووە

لڤین:

فێدراسیۆنی خاچی سوور و مانگی سووری نێودەوڵەتی، رایانگەیاند، كە قەیرانی خۆراك لە كیشوەری ئەفریقا بەرۆكی زیاتر لە 100 ملیۆن كەسی گرتووە.

بەگوێرەی راپۆرتی فێدراسیۆنەكە، پێكدادانەكانی ئەفریقا، كێشە ئەمنییەكان، هێرشەكانی كوولە، گۆڕانی كەشوهەوا، لافاو و كێشە ئابوورییەكان، قەیرانی خۆراكیان قوڵتر كردووەتەوە.

لە راپۆرتەكەدا باس لەوەش كراوە كە لە ئێستادا بەهۆی پەتای كۆرۆنا قەیرانی خۆراك لە زۆرێك لە وڵاتانی ئەفریقا گەورەتر بووە.

رونیشیكردوەتەوە، كە ئەو وڵات و ناوچانەشی رووبەڕووی زۆرترین قەیرانی برسێتی بوونەتەوە بریتین لە باشووری سودان، سۆماڵ، ناوچەی تیگرای لە ئەسیوبیا، ناوچەكانی سەر دەریاچەی چاد، بوركینا فاسۆ، مالی و نەیجەر.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button