پارتی:

كۆتایی ئەم مانگە ناوی كاندیدەكانمان رادەستی كۆمسیۆن دەكەین

لڤین:

كۆتایی مانگی نیسان دواین ‌وادەی كۆمسیۆنە بۆ وەرگرتنی ناوی كاندیدەكانی هەڵبژاردنی داهاتوو. بەرپرسی دەزگای هەڵبژادنی پارتییش دەڵێت، خەریكی یەكلاكردنەوەی ناوی كاندیدەكانیانن.

خەسرۆ گۆران، بەرپرسی دەزگای هەڵبژاردنەكانی پارتی بە ماڵپەڕی فەرمیی حزبەكەی ڕاگەیاندوە”پارتی خەریكی پرۆسەی یەكلاكردنەوەی كاندیدەكانە و هێشتا نەگەیشتووینەتە قۆناغی كۆتاییی یەكلاكردنەوی كاندیدەكانمان، چونكە هەموو كاندیدەكان مقابەلە دەكرێن”.

خەسرۆ گۆران ڕوونی كردەوە”بەپێی بڕیاری كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی عێراق ڕۆژی 1ی مانگی ئایاری داهاتوو كۆتاوادەی وەرگرتنی ناوی كاندیدەكانە و ئێمەش كۆتاڕۆژ ناوی كاندیدەكانمان ڕادەستی كۆمسیۆن دەكەین.”

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button