وتەبێژی حکومەت:

هیچ بنکەیەکی هەواڵگریی ئیسرائیل لە هەرێمی کوردستاندا نییە

لڤین:

وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەنگۆی هێرشکردنە سەر دەزگایەکی هەواڵگریی ئیسرائیلی لە هەرێمی کوردستانی رەتکردەوە، دوای ئەوەی دوێنێ لە چەند میدیایەکی ئێران هەواڵی “هێرشکردنە سەر بنکەیەکی هەواڵگریی ئیسرائیل لە باکووری عێراق” بڵاوبووەوە.

دوێنێ بەشێک لە میدیاکانی ئێران لە سەرچاوەیەکی ئەمنی، گرووپێکی نەناسراو، وایان بڵاوکردەوە، “ناوەندێکی هەواڵگریی تایبەت بە رژێمی ئیسرائیلیان لە باکووری عێراق کردووەتە ئامانج”، جووتیار عادل، گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەو بارەوە رایگەیاند: “ئەو ھەواڵە سەرلەبەری دوورە لە راستییەوە، هەروەک چۆن لە رابردووشدا چەندینجار ئەو جۆرە تۆمەتانەیان ئاراستە کردووین بەوەی بنکەیەکی دەزگای ھەواڵگریی ئیسرائیل لە کوردستانە”.

لە بەشێکی دیکەی راگەیێندراوەکەی گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان هاتووە: “ئێمە پێمان وایە ئەو ھەواڵ و تۆمەتە بێ بنەمایانە مەبەستدارە و تەنیا ئامانجیان پیلانگێڕییە بەرامبەر بە ھەرێمەکەمان”.

گرژییەکانی ئەم دواییەی ئێران و ئیسرائیل دوای ئەوە هات لە 11-04-2021 رێکخراوی ئەتۆمیی ئێران رایگەیاند، رووداوێک لە بنکەی ئەتۆمیی نەتەنز، یەکێک لە بنکە سەرەکییە ئەتۆمییەکانی ئێران، روویداوە، بەڵام کوژراو و برینداری لێنەکەوتووەتەوە.

سەرەتا ئێران وای بڵاوکردەوە کە کێشەیەکی تەکنیکی بووە، بەڵام دواتر محەممەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران لە دانیشتنێكی تایبەتدا لەگەڵ لیژنەی ئاسایشی نەتەوەیی لە پەرلەمانی ئێران ئیسرائیلی تۆمەتبار کرد و رایگەیاند: “ئیسرائیلییەکان دەیانەوێت تۆڵەی خۆیان بکەنەوە بەهۆی سەرکەوتنی گفتوگۆکانی هەڵگرتنی سزا ئابوورییەکان”.

نەتەنز ناوەندێکی گرنگی پیتاندنی یۆرانیۆمە لە ئێران کە 320 کیلۆمەتر لە باشووری تارانەوە دوورە و بەشێکی لەژێر زەویدایە، وەزیری دەرەوەی وڵاتەکە دوای هێرشەکە دەڵێت: لە پێشتر بەهێزتر دروستی دەکەن و ئامێری نوێی سەنتەرفیوجی بۆ دەهێنن.

عەلی ئەکبەر ساڵحی، سەرۆکی رێکخراوی وزەی ئەتۆمیی ئێران رایگەیاند، بە مافی خۆیانی دەزانن تۆڵەی “هێرشەکە” بکەنەوە.

هەروەها دوێنی کەشتییەکی بازرگانیی ئیسرائیلی لە کەناراوەکانی ئیمارات کرایە ئامانج و بەرپرسانی ئیسرائیلی بە میدیای وڵاتەکەیان راگەیاند، ئێران لەپشت ئەو هێرشەوە بووە.

کەشتییەکە سەر بە کۆمپانیای رای شیپینگە، هەمان ئەو کۆمپانیایەی کە لە شوباتی 2021 کەشتییەکی دیکەیان کرایە ئامانج، ئیسرائیلیش تارانی لە بەئامانجگرتنی تۆمەتبارکرد.

دەقی روونکردنەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان:

ژمارەیەک میدیای ناوچەکە، ھەواڵێکیان بڵاو کردووەتەوە کە گوایە بنکەیەکی ناوەندی زانیاری و چالاکی دەزگایەکی ھەواڵگری ئیسرائیلی لە ھەرێمی کوردستان کراوەتە ئامانج و چەند کارمەندێکی ئەو بنکەیە کوژراون و بریندار بوون.

ئێمە لێرەوە ڕایدەگەیێنین ئەو ھەواڵە سەرلەبەری دوورە لە ڕاستییەوە، هەروەک چۆن لە ڕابردووشدا چەندینجار ئەو جۆرە تۆمەتانەیان ئاراستە کردووین بەوەی بنکەیەکی دەزگای ھەواڵگری ئیسرائیل لە کوردستانە، ئێمە پێمان وایە ئەو ھەواڵ و تۆمەتە بێ بنەمایانە مەبەستدارە و تەنیا ئامانجیان پیلانگێڕییە بەرامبەر بە ھەرێمەکەمان.

د.جوتیار عادل
گوتەبێژی حکومەتی ھەرێمی کوردستان



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button