مەسعود بارزانی:

داوا لە ئێزیدییەکان دەکەم ڕێگە نەدەن دەنگی لابەلا زیانیان پێبگەیێنێت

لڤین:

مەسعود بارزانی له‌ په‌یامێكدا کە بەبۆنەی جەژنی سەری ساڵی ئێزیدی چوارشەممەسور، ڕایگه‌یاند:  بە تەواوەتی پاڵپشتی ماف و داواكاریی خوشك و برایانی ئێزیدیم و داواشیان لێ دەكەم یەكڕیزیی ناوخۆییان بپارێزن و ڕێگە نەدەن دەنگی لابەلا و نامۆ زیان بە شوناس و ماف و ئایین و داهاتوویان بگەیێنێت.

ده‌قی په‌یامه‌كه‌:

بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی سەری ساڵی ئایینی ئێزیدی، گەرمترین پیرۆزبایی خۆم ئاراستەی خوشك و برایانی ئێزیدی دەكەم و هیوادارم ئەم بۆنەیە دەستپێكێك بێت بۆ كۆتایهاتنی ئێش و ئازاری خوشك و برایانی ئێزیدی و لە ئارامی و ئاشتیدا جەژن و بۆنەكانیان بكەنەوە.

لێرەدا وێڕای دەربڕینی نیگەرانیی خۆم لە چارەسەرنەبوونی دۆخی شنگال و نەگەڕانەوەی ئاوارەكان، ئەوە دووپات دەكەمەوە كە بە تەواوەتی پاڵپشتی ماف و داواكاریی خوشك و برایانی ئێزیدیم و داواشیان لێ دەكەم یەكڕیزیی ناوخۆییان بپارێزن و ڕێگە نەدەن دەنگی لابەلا و نامۆ زیان بە شوناس و ماف و ئایین و داهاتوویان بگەیێنێت و پێویست دەكات هەموویان بە یەكگرتووییەەوە لەسەر ماف و داوا ڕەواكانیان پێداگر و مكوڕ بن.

بمێنن بە خێر و خۆشی

مەسعود بارزانی

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button