كونسوڵخانه‌ی گشتی ئه‌مه‌ریكا:

به‌ خه‌مێكی زۆره‌وه‌ ئه‌مڕۆ یادی هه‌ڵمه‌تی ئه‌نفال ده‌كه‌ینه‌وه

لڤین:

كونسوڵخانه‌ی گشتی ئه‌مه‌ریكا له‌ هه‌ولێر ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ (14ی نیشان/ ئه‌پرێلی 2021) رایگه‌یاند، به‌ خه‌مێكی زۆره‌وه‌ ئه‌مڕۆ یادی شاڵاوی ئه‌نفال ده‌كه‌ینه‌وه‌، كه‌ له‌لایه‌ن رژێمی سه‌ددامه‌وه‌ كرایه‌ سه‌ر گه‌لی كورد.

كونسوڵخانه‌ی گشتی ئه‌مه‌ریكا له‌ هه‌ولێر له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر بڵاویكرده‌وه‌، به‌ خه‌مێكی زۆره‌وه‌ ئه‌مڕۆ یادی شاڵاوی ئه‌نفال له‌سه‌ر ناوچه‌كانی كوردستان به‌تایبه‌تی ناوچه‌كانی گه‌رمیان ده‌كه‌ینه‌وه‌، كه‌ له‌لایه‌ن رژێمی دیكتاتۆری “سه‌ددام حوسێن”ه‌وه‌ ده‌رحه‌ق به‌ گه‌لی كورد كرا.

 

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button