کەناڵەکە فەرمانەکەی جێبەجێ نەکردووە
وەزارەتی رۆشنبیری فەرمانی راگرتنی پەخشی کەناڵی کورد ماکسیدا

لڤین:
وەزارەتی رۆشنبیری بڕیاری داخستنی کەناڵی کوردماکس شۆی دەرکرد و کەناڵەکەش فەرمانەکە جێ بەجێ ناکات.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی چاپ و بڵاوکردنەوەی سەر بە وەزارەتی رۆشنبیری بەهۆی جێبەجێ نەکردنی بڕیاری راگرتنی بەرنامەیەکی کەناڵەکە بە ناوت شۆ مەگەزین بڕیاری راگرتنی پەخشی کەناڵەکەی دەرکرد.
هەرچەندە بڕیارەکەی وەزارەتی رۆشنبیری دەبێت لە کاتژمێر ١٢ی نیوەڕۆی ئەمڕۆ ١٢ی نیسان جێبەجی بکرێت بەڵام تا ئێستا کەناڵەکە لە پەخشی ئاسایی خۆی بەردەوامە.