دەزگای ئاسایشی هەرێم لەبارەی روداوەکەی گوڵەخانە هاتەدەنگ

لڤین

دەزگای ئاسایشی هەرێم رایگەیاند، لە روداوەکەی گوڵەخانە کەسێک کوژرا و چوار کەسی دیکەش برینداربون و دوای روداوەکەش بکوژەکە دەستگیرکرا.

دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان لە رونکردنەوەیەکدا کە وێنەیەکی بۆ لڤین نێردراوە ڕایگەیاندوە، “ئێوارەی 4ی 4 2024 لە گوندی (گوڵە خانە) پاش ئەوەی گرژیی و ئاڵۆزیی چەکداری لە نێوان هێزەکانی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان ڕویدا، بوە هۆی کوژرانی کەسێک و برینداربونی ٤ کەسی دیکە”.

ئاماژەی بەوەشکردوە، هێزەکانی دەزگای ئاسایشی هەرێم بۆ ئارامکردنەوەی دۆخەکە دەستبەجێ گەیشتنە شوێنی ڕوداوەکە بە مەبەستی کۆنتڕۆڵکردنی دۆخەکە و بەفەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوە بکوژەکە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئۆپراسیۆنەکانی ئاسایش دەستگیرکرا.

 

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button