پارتی: دەبێت ئەو راستكردنەوانە ئەنجامبدرێن كە بۆ هەڵبژاردنێكی بێگەرد پێویستن

لڤین:

مەحمود محەمەد، وتەبێژی پارتی دیموكراتی كوردستان، ئەمشەو دوشەممە، رونكردنەوەیەكی لەبارەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان بڵاوكردەوەو وتی”ئێوارەی ئەمڕۆ لە دەزگایەكی میدیایی هەواڵێك بڵاوكراوەتەوە كە گوایە پارتی داوای دواخستنی بەڕێوەچونی هەڵبژاردنی بۆ كاتێكی تر كردوە بۆ ئەوەی بە هەمان مەرج و ڕێوشوێن و یاساکانی ئێستا، بەشداری لە هەڵبژاردن بکات..ئەم هەواڵە هیچ بنەمایەكی نییە.”

وتوشیەتی”پارتی لەسەر هەڵوێستی خۆی پێداگرەو هیچ جۆرە دەستوەردانێكی نایاسایی لە هەڵبژاردنەکان قبوڵ ناکات و بە پێویستی دەزانێ هەمو كەموكوڕییە تەكنیكی و پێشێلكارییە دەستوری و یاساییەكان لە شێوازی ئەنجامدانی هەڵبژاردن چارەسەر بكرێن و ڕاست بكرێنەوە، بۆ ئەوەی هەڵبژاردنێکی پاک و ئازاد و دەستوری بەڕێوە بچێت و سەرجەم هاوڵاتیانی کوردستان بە هەمو پێکهاتەکانەوە مافی دەنگدانیان هەبێت و ئەنجامەکانی هەڵبژاردنیش دەستکاری نەکرێن.”

 

دەقی ڕونكردنەکەی وتەبێژی پارتی دیموكراتی كوردستان

ئێوارەی ئەمڕۆ لە دەزگایەكی میدیایی هەواڵێك بڵاوكراوەتەوە كە گوایە پارتی داوای دواخستنی بەڕێوەچونی هەڵبژاردنی بۆ كاتێكی تر كردوە بۆ ئەوەی بە هەمان مەرج و ڕێوشوێن و یاساکانی ئێستا، بەشداری لە هەڵبژاردن بکات.

لێرەدا ڕایدەگەیێنین كە ئەم هەواڵە هیچ بنەمایەكی نییەو پارتی لەسەر هەڵوێستی خۆی پێداگرەو هیچ جۆرە دەستوەردانێكی نایاسایی لە هەڵبژاردنەکان قبوڵ ناکات و بە پێویستی دەزانێ هەمو كەموكوڕییە تەكنیكی و پێشێلكارییە دەستوری و یاساییەكان لە شێوازی ئەنجامدانی هەڵبژاردن چارەسەر بكرێن و ڕاست بكرێنەوە، بۆ ئەوەی هەڵبژاردنێکی پاک و ئازاد و دەستوری بەڕێوە بچێت و سەرجەم هاوڵاتیانی کوردستان بە هەمو پێکهاتەکانەوە مافی دەنگدانیان هەبێت و ئەنجامەکانی هەڵبژاردنیش دەستکاری نەکرێن.

دواخستنی هەڵبژاردن وەک بژاردەیەک لەگەڵ پارتی باس کراوە بۆ ئەوەی پارتی بەشداریی هەڵبژاردن بکات و لێرەوە دوپاتی دەکەینەوە کە پارتی هەمیشە لەگەڵ هەڵبژاردنێکی دەستوری و شەفاف و بێگەردە و ئەگەر هەڵبژاردن بۆ كاتێكی تریش دوابخرێت دەبێ ئەو ڕاستكردنەوە دەستوریی و یاسایی و تەکنیکیانە ئەنجام بدرێن كە بۆ بەڕێوەچونی هەڵبژاردنێكی پاك و بێگەرد پێویستە.

مەحمود محەممەد

گوتەبێژی پارتی دیموكراتی كوردستان

1ـی نیسانی 2024

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button