سبەینێ لە هەرێمی کوردستان پشووە
لڤین:
سبه‌ی دوشه‌ممه له‌ساڵیادی شه‌هیدبونی ئیمام عه‌لی (ر.خ)ی ئامۆزای پێغه‌مبه‌ری ئیسلام (د.خ) له 11 پارێزگای عێراق پشوی فه‌رمی ده‌بێت و پشوه‌كه‌ش هه‌رێمی كوردستان ده‌گرێته‌وه.
له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا له پارێزگای دیاله بڵاویكرده‌وه، كه‌ریم عه‌لی ئاغا پارێزگاری دیاله به وه‌كاله‌ت، سبه‌ی دوشه‌ممه‌ی له‌سه‌رجه‌م داموده‌زگا فه‌رمیه‌كانی پارێزگاكه راگه‌یاند جگه له به‌شه خزمه‌تگوزاریه‌كان و داموده‌زگا ئه‌منیه‌كان، بۆئه‌وه‌ی ده‌رفه‌تێك بدرێت به‌سه‌ردانیكه‌ران به‌ره‌و نه‌جه‌ف بڕۆن
لای خۆیه‌وه، حه‌بیب زافه‌ر پارێزگاری میسان، له‌په‌یامێكدا بڵاویكرده‌وه، به‌بۆنه‌ی ساڵیادی شه‌هیدبونی ئیمام عه‌لی بن ئه‌بی تالیب (ر.خ) و به‌مه‌به‌ستی ڕێگه‌دان خه‌ڵكی پارێزگاكه بۆ یادكردنه‌وه‌ی ئه‌و رۆژه به ئازاره و ئه‌نجامدانی مه‌راسیمی سه‌ردانیكردن بۆ نه‌جه‌ف، بڕیاردرا سبه‌ی دوشه‌ممه پشوی فه‌رمی بێت له سه‌رجه‌م ده‌سته و داموده‌زگاكانی پارێزگاكه.
پێشتریش هه‌ریه‌ك له پارێزگاكانی به‌غدا، نه‌جه‌ف، كه‌ربه‌لا، به‌سڕه، زیقاڕ، بابل، واست، موسه‌ننا، دیوانیه بڕیاریاندا سبه‌ی له ساڵڕۆژی شه‌هیدبونی ئیمام عه‌لی ده‌وامی فه‌رمی ڕابگرن.
به‌پێی رۆژژمێری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، سبه‌ینێ له هه‌رێمی كوردستانیش پشوی فه‌رمیه به‌بۆنه‌ی جەژنی ئەکیتۆ، یان جەژنی سەری ساڵی بابلی ئاشوریه‌وه، كه ئه‌و جه‌ژنه دەکەوێتە یەکەمین رۆژی مانگی نیسانەوە، وەکو نەریتێک ساڵانە فێستیڤاڵ و چالاکیی جیاواز بەڕێوەدەچن.