لیستی موچه‌ی موچه‌خۆرانی هه‌رێم بۆ مانگی ئازار ڕه‌وانه‌ی به‌غداد ده‌كرێت
لڤین:
سه‌رچاوه‌یه‌ك له وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان،ڕایگه‌یاند، ئاماده‌كارییه‌كان به‌رده‌وامن بۆ ئاماده‌كردنی لیستی موچه‌ی مانگی ئازار.
سه‌رچاوه‌یەکەی وەزارەتی دارایی کە قسەی بۆ میدیایەکی نزیک لە بزوتنەوەی گۆڕان کردووە دەڵێت، له 48 كاتژمێری داهاتوو لیستی موچه‌ی موچه‌خۆرانی هه‌رێم بۆ مانگی ئازار ڕه‌وانه‌ی به‌غداد ده‌كرێت.
ڕوونیشیكرده‌وه، له‌گه‌ڵ گه‌یشتنی پاره‌ی موچه، له هه‌رێمی كوردستان ده‌ست به دابه‌شكردنی موچه‌ی مانگی ئازار ده‌كرێت.
ئاماده‌كردنی ئه‌و لیسته دوای ئه‌وه دێت، پڕۆسه‌ی دابه‌شكردنی موچه‌ی مانگی شوبات كۆتایی نه‌هاتووه، دوای ئه‌وه‌ی به‌غداد زیاتر له دوو هه‌فته پاره‌ی ڕه‌وانه كردبوو، به‌ڵام به پاساوی نه‌ناردنی موچه‌ی هێزه ئه‌منییه‌كان، وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڕیاری دابه‌شكردنی موچه‌ی ڕاگرتبوو.