لە سلێمانی نرخی یەک ئەمپێر كارەبای مۆلیدە دیاری كرا

لڤین:

بۆ مانگی ئازار مۆلیدە ئەهلییەكانی سلێمانی نرخی كارەبای مۆلیدەیان دیاریكردووە، كە نرخی یەك ئەمپێر نزیكەی 14 هەزار دینار دەبێت.

عوسمان محەمەد، سەرۆكی كۆمەڵەی مۆلیدە ئەهلییەكانى سلێمانی ڕایگەیاندووە، ڕۆژانە لەناو گەڕەكەكانی شاری سلێمانی 11 كاتژمێر كارەبا دەدرێت و تا كۆتایی ئەم مانگە 350 كاتژمێر كارەبایان پێدەدرێت و هەندێك گەڕەكیش ڕۆژانە 24 كاتژمێر كارەبای مۆلیدەیان هەیە.

وتیشی، “بۆ ئەم مانگە بەپێی نرخی سووتەمەنی، بۆ هەر كاتژمێرێك كارەبای مۆلیدە 41 دینار دیاری دەكرێت و لەو گەڕەكانەی ڕۆژانە 11 كاتژمێر كارەبایان پێدراوە، 14 بۆ 14 هەزار و 500 دینار بۆ یەك ئەمپێر وەردەگیرێت”.

ڕوونیشیكردۆتەوە، لەو گەڕەكانەش كە 24 كاتژمێر كارەبای موەلیدەیان هەیە بۆ یەك ئەمپێر 21 هەزار دینار وەردەگیرێت.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button