شاره‌زایه‌كی كه‌شناسی: پێشبینی بارانێكی به‌خوڕ و دروستبوونی لافاو له چه‌ند ناوچه‌یه‌ك ده‌كرێت
لڤین
شاره‌زایه‌كی كه‌شناسی كورد هۆشداری له ھاتنی بارانی به‌خوڕ و ھه‌وره بروسكه و دروستبوونی لافاو له سنوری ئیداره‌ی گه‌رمیان و خۆرھه‌ڵاتی پارێزگای كه‌ركوك و سنوری پارێزگای سلێمانی و ھه‌ڵه‌بجه ده‌دات.
ئاراس جه‌بار شاره‌زای كه‌شناسی كورد له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه “له ئێواره‌ی رۆژی یه‌كشه‌مه 24/3/2024 بۆ كاته‌كانی به‌ره‌به‌یانی رۆژی دووشه‌مه 25/3/2024 به‌گوێره‌ی ئه‌و زانیارانه‌ی له‌نه‌خشه‌كانی كه‌ش و ھه‌وا ھه‌یه ئه‌گه‌ری ھاتن و قوڵبوونه‌وه‌ی نزمه‌پاڵه‌په‌ستۆیه‌ك له ده‌ریای سووره‌وه بۆ سه‌ر ناوچه‌كانی باشوری ھه‌رێمی كوردستان ھه‌یه كه ئه‌بێته سه‌رھه‌ڵدانی ناجێگیری به‌رگه‌ھه‌وا و دروستبوونی ھه‌وری فره‌خانه‌ی سوپه‌رسێل به‌شێوه‌یه‌كی فراوان له ناوچه‌كانی ناوه‌ڕاستی عێراقه‌وه بۆ سه‌ر ناوچه‌كانی سنوری ئیداره‌ی گه‌رمیان و خۆرھه‌ڵاتی پارێزگای كه‌ركوك و سنوری پارێزگای سلێمانی و ھه‌ڵه‌بجه”.
ئاراس جه‌بار ده‌ڵێت: “ھه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه پێشبینی بارانێكی به‌خوڕ و زۆر ئه‌كه‌ین له‌و مه‌ودایه‌دا بۆ سه‌ر ئه‌م ناوچانه كه ببێته ھۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی ئاو و دروستبوونی لافاویش له ھه‌ندێ شوێندا”.
ده‌شڵێت: “ھاوكات ھه‌وره بروسكه‌ی توند و ته‌رزه بارینیش به قه‌باره‌ی گه‌وره یه‌كێكی دیكه له ئه‌گه‌ره‌كانی ئه‌م حاڵه‌ته ئه‌بێت”.
ئه‌و كه‌شناسه سه‌باره‌ت به ناوچه‌كانی دیكه‌ش پێشبینی كردووه كه “سنوری ئیداره‌ی راپه‌رین و پارێزگای ھه‌ولێر و دھۆك له‌ماوه‌ی ئاماژه پێكراودا تاوه باران و ھه‌وره بروسكه به‌شێوه‌یه‌كی ئاسایی هه‌بێت”.
ئاشكراشیكردووه كه “رێژه‌ی بارانی چاوه‌ڕوانكراو له ماوه‌ی ئێواره‌ی یه‌كشه‌ممه بۆ به‌ره‌به‌یانی دووشه‌ممه له ناوچه‌كانی سنووری گه‌رمیان و ھه‌ڵه‌بجه و سلێمانی به‌جیاوازی شوێنه‌كان له سه‌روو 25 ملم تا زیاتر له 100 ملیممه‌تره”.
ئاراس جه‌بار باسی له‌وه‌شكردووه كه “سه‌باره‌ت به چالاكی با له‌شوێنی دیاری نه‌كراودا له‌و ماوه‌یه‌دا ئه‌گه‌ری كه‌وتنی ته‌وژمه بای به‌ھێز و له‌ناكاو (ریاح هابطة) له‌ھه‌وره بروسكه‌كانه‌وه ئه‌بێت ، ئه‌گه‌ری بارینی ته‌رزه‌ی گه‌وره ئه‌بێت ئه‌مه‌ش به‌شێوه‌یه‌كی ھه‌ره‌مه‌كی و دیاری نه‌كراوه ، دروستبوونی لافاو و به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی ئاو له رێره‌وه‌كانی رۆشتنی ئاوی باراناودا یان چه‌م و دۆڵه‌كان و ناوچه نزمه‌كان”.
راشیگه‌یاندووه كه “پشتیوان به‌خوا بێ زیان و كاره‌سات ئه‌بێت و له‌ھه‌ر زانیاریه‌كی زیاتر له‌ئه‌گه‌ری گۆڕانكاریش له‌كاتی پێویستدا ئاگاداریمان ده‌بێت و ھیوادارین ھۆشداری ئه‌مجاره‌شمان وه‌ك ئه‌وه‌ی دھۆك نه‌بێت و بگاته شوێنی خۆی و ئاماده‌كاری پێویست بكرێت”.