داعش بەرپرسیارێتی خۆی لە هێرشکردنە سەر بارەگای مەسەدە لە قامشلۆ راگەیاند

لڤین

دوێنێ سێشەممە، ‘داعش’ بەرپرسیارێتی خۆی لە هێرشێک راگەیاند کە شەوی دووشەممە لەسەر سێشەممە لەلایەن هێرشبەرانی نەناسراوەوە بۆ سەر یەکێک لە بارەگاکانی سەر بە ئەنجوومەنی سوریای دیموکرات ئەنجامدرابوو.

نیوەشەوی دوێنێ، بارەگایەکی ‘مەسەدە’ لە قامشلۆ لەلایەن کەسانی نەناسراوەوە کەوتە بەر “هێرشێکی تیرۆریستی” کە تەقەمەنییەکیان فڕێدایە ناو دیواری باڵەخانەکەوە و زیانەکانیش سنووردار بوون بە زیانی ماڵی.

بەرەبەیانی دوێنێ سێشەممە، ئەنجوومەنی سوریای دیموکرات لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، کە هێرش بۆ سەر بارەگاکەیان لە قامشلۆ “هەڵوێستە نیشتمانییەکانیان لە پێشخستنی وتووێژی ناوخۆیی بە مەبەستی گەیشتن بە قۆناغی گواستنەوەی دیموکراسی لە وڵاتدا”، کردە ئامانج.

داعش لە بەیاننامەیەکدا لە رێگەی ئاژانسە نزیکەکانییەوە رایگەیاند، کە ئەندامەکانی بە نارنجۆکی دەستی ناوەندی ‘مەسەدە’یان لە شاری قامشلۆ کردۆتە ئامانج، کە بە گوتەی ئەوان، ئەمەش بووەتە هۆی برینداربوونی ئەندامێل و زیانی ماددی بە شوێنەکە گەیاندووە.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button