کەشناسی: پلەکانی گەرما نزمتر دەبنەوە و بەفربارین و رەشەبا بەردەوام دەبێت
لڤین
بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆى سلێمانى هۆشداریدەداتە شۆفێران و دەڵێت: لە کاتەکانى شەودا زۆرینەى شەقامەکان دەیبەستێت.
بەڕێوەبەرایەتییەکە لە راگەیەنراوەکەیدا دەڵێت: له‌پێناو پاراستنی سه‌لامه‌تی گیانی هاوڵاتیان و شۆفێران له مه‌ترسیه‌كانی ئه‌م شه‌پۆله به‌فر و با به‌هێزه‌ی سنوری شاری سلێمانی گرتوه و بوه‌ته هۆی به‌ستنی هه‌ندێك شه‌قام و رێگاوبان، به تایبه‌ت دوسایدی هه‌واری شار به‌ره‌و تونێلی پێشڕه و به‌هۆی به‌فر و شه‌خته‌وه به‌شێوه‌یه‌كی كاتی به‌ربه‌ستكراو.
ڕاشیگەیاند داواش لە هاوڵاتییان و شۆفێران دەکەن کە لەکاتى شۆفێریکردندا بە وریاییەوە ئەو شەقامانە بەکاربهێنن کە شەختەیان هەیە بەتایبەت شەقامى بازنەیی مەلیک مەحمود.
هەروەها پێشبینیش دەکات کە لەکاتەکانى شەودا بەهۆى دابەزینى پلەکانى گەرماوە زۆرینەى شەقامەکان بیبەستێت و بۆ هاتوچۆکردن کێشە دروست ببێت.