هەفتەی داهاتوو 618 ملیارەکە دەگاتە هەرێم

لڤین

ھەفتەی داھاتوو 618 ملیاری مووچەخۆران دەگاتە ھەرێم و دەست بەدابەشکردنی مووچەی مانگی دوو دەکرێت.

وەزارەتی دارایی عێراق راگەیاند” هەفتەی داهاتوو عێراق 618 ملیار دینارەکە بۆ هەرێمی کوردستان دەنێرێت بۆ ئەوەی موچەی مانگی دووی فەرمانبەرانی پێ دابەشدەکرێت”.

ئاماژەی بەوەشکردووە لەمەولا ناردنی پارەکەی بەغدا بۆ هەرێم دواناکەوێت تا ئەو کاتەی یاسای بوودجە لە پەرلەمان هەموار دەکرێتەوە.

هاوکات پێشتر رێباز حەملان یاریدەدەری سەرۆکی حکومەتی هەرێم رایگەیاندبوو ” لەگەڵ گەیشتنی پارەکە مووچەی فەرمانبەران دابەشدەکرێت”.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button