ئارى هەرسین وەک بەرپرسى لقى چوارى پارتى دەستبەکاربوو

لڤین

ئەمڕۆ دووشەممە 19ى شوباتى 2023، ئارى هەرسین وەک بەرپرسى نوێى لقى چوارى پارتى دیموکراتى کوردستان دەستبەکاربوو.

لە چوارچێوەى گۆڕانکارییەکانى ناو پارتى، ئەمڕۆ بە ئامادەبوونى عەلى حسێن، سەرپەرشتیارى مەکتەبى رێکخستنى سلێمانى_هەڵەبجەى پارتى دیموکراتى کوردستان، ئارى هەرسین وەک بەرپرسى لقى چوار لە جێگەى سەعید پشدەرى دەستبەکاربوو، کە ماوەى10 ساڵە لەو پۆستەدا بووە.

ئارى هەرسین، ئەندامى خولى چوارەمى پەرلەمانى کوردستانە، پێشتر ئەندامى سەرکردایەتیی پارتى بووە.

لە تشرینى دووەمی 2022 لە کۆنگرەى چواردەیەمى حیزبەکەى بۆ پۆستى ئەندامى کۆمیتەى سەرکردایەتى پارتى، سەرکەوتنى بە دەستنەهێنا.

لە مانگى ئایارى 2023، دەستلەکارکێشانەوەى لە پارتى دیموکراتى کوردستان راگەیاند و پاش کەمتر لە مانگێک لەسەر داواکاریى مەسعود بارزانى، سەرۆکى پارتى گەڕایەوە ناو حیزبەکەى.

لە پەیامى دەستلەکارکێشانەوەکەیدا نووسیبووى “وەک چۆن بڕیاری بەپارتیبونم (لەیەکگرتنەوەی پاسۆک‌و پارتی) شەخسی بوو، بڕیاری دەستلەکار کێشانەوەشم لەپارتی بڕیارێکی شەخسیە و هیچ پەیوەندیەکی بە پلە و پۆست‌ و ئیمتیازاتەوە نییە”.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button