قوباد تاڵه‌بانی: چیتر نابێت هیچ بکوژ و ژنکوژێك له‌یاسا ده‌رباز ببێت

لڤین

قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان دوای یەكلاكردنەوەی دو دۆسیە لەدادگای سلێمانی لە پەیامێكدا رایدەگەیەنێت، “چیتر نابێت هیچ بکوژ و ژنکوژ و تاوانبارێک لە کوردستان لەژێر هیچ پاساوێکدا لە سزای یاسایی دەربازببێت”.

قوباد تاڵه‌بانی لەپەیامێكدا بڵاویكردەوە، “سوپاس و پێزانینم هەیە بۆ دادگای سلێمانی لە یەکلاییکردنەوەی هەردو دۆسیەی شەهید نەقیب محەمەد و شنیار هونەر و سزادانی یاسایی بکوژان و تاوانبارانی هەردو دۆسیەکە”.

راشیگه‌یاندوه‌، “سوپاسی هێزە ئەمنییەکان و داواکاری گشتی و پارێزەرەکان و هەمو ئەو لایەنە پەیوەندیدارانە دەکەم کە لە دو ساڵی رابردودا هاوکار و ماندوبون لە جێبەجێکردنی دادپەروەری و چەسپاندنی سەروەری یاسادا”.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button