سودانی به‌دواداچون بۆ پلانی زیادكردنی كاره‌با لە هاوینی 2024 ده‌كات
لڤین
محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، جه‌ختی له‌سه‌ر چاككردنه‌وه‌ی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی وێستگه‌كانی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با و یه‌كه‌كان و زیادكردنی كۆی بڕی وزه‌ی كاره‌با كرده‌وه و راشیگه‌یاند، “پێویسته دڵنیابن له دابینكردنی وێستگه‌ی گونجاو بۆ ناوچه نیشته‌جێبونه‌كان، كه‌مكردنه‌وه‌ی فشار له سه‌ر شانی هاوڵاتیان”.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆك وه‌زیران، ئه‌مڕۆ محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رپه‌رشتی كۆبونه‌وه‌یه‌كی تایبه‌ت به تاوتوێكردنی پلانی وه‌زاره‌تی كاره‌بای بۆ هاوینی 2024 كرد، به ئاماده‌بونی وه‌زیری كاره‌با و تیمی باڵای ئه‌و وه‌زاره‌ته و ژماره‌یه‌ك ڕاوێژكاری سه‌رۆك وه‌زیران.
له میانی كۆبونه‌وه‌كه‌دا پێداچونه‌وه به‌و پڕۆژانه‌ی وه‌زاره‌تی كاره‌با كران كه جێبه‌جێ ده‌كرێن، دیارترین ئاسته‌نگ و كێشه‌كانی به‌رده‌م به‌ره‌وپێشچونی جێبه‌جێكردن، پێشنیاره‌كانیش ئاماده‌كران بۆ چاره‌سه‌ركردن، به شێوه‌یه‌ك كه به‌شداربن له خێراكردنی ته‌واوكردنی پرۆژه‌كان به‌پێی ئه‌و كاته‌ی بۆیان دیاریكراوه.