بزانه كه‌شوهه‌وای ته‌واوی ئه‌م هه‌فته‌یه چۆن ده‌بێت؟
لڤین
شاره‌زایه‌كی كه‌شناسی ره‌وشی كه‌شوهه‌وای پێشبینیكراوی ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستانی تا كۆتایی ئه‌م هه‌فته‌یه بڵاو كرده‌وه.
محه‌مه‌د كه‌لاری له كه‌شوهه‌وای ئه‌مشه‌و یه‌كشه‌مه‌وه ده‌ستی پێ كرد و له‌مباره‌یه‌وه پێشبینی كرد: ئەمشەو ئەگەری تاوەباران و لێزمەباران و برووسک لە هەندێک ناوچەی هه‌رێمی كوردستان ده‌بێت.
بۆ سبه‌ی دووشه‌م رایگه‌یاند: کەشوهەوا هەتا دوای نیوەڕۆ ئاسایی دەبێت لەگەڵ دروستبوونی تەمومژ لە هەندێک ناوچە لە دەمەو بەیان و شەواندا، هه‌روه‌ها ئاسمان بە گشتی پەڵەهەور یان هەوری مامناوەندی نزم دەبێت، دواتر له نزیک ئێوارە و شەودا ئەگەر چڕبوونەوەی هەورەکان و دروستبوونی باران و برووسکی کاتی هەیە بە تایبەت له سنووره‌كانی دەشتی مووسڵ و هەولێر بەشێکی باشووری کەرکووک و بەشێکی سنووری گەرمیان و سلێمانی و هەڵەبجە.
سه‌باره‌ت به رۆژی سێشه‌م “له دوای نیوەڕۆوە شەپۆڵیکی لاوازی دەریای ناوەڕاست و بەشێک شێی دەریای سوور ڕوو لە هه‌رێمی كوردستان دەکات، ئەگەری تاوەباران و برووسک هەیە بە تایبەت له ناوچەکانی سنووری مووسڵ و دەشتی هەولێر و بەشێکی سلێمانی و گەرمیان و هەڵەبجە.
محه‌مه‌د كه‌لاری ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه “کاریگەری شه‌پۆڵه‌كه لە درەنگانی هەمان شەو و بەرەبەیانی چوارشەم کۆتایی پێ دێت.
بۆ رۆژانی دواتریش، شاره‌زاكه‌ی كه‌شناسی رایگه‌یاند “لە ڕۆژانی دواتر بە گشتی کەشوهەوا ئاسایی دەبێتەوە و سەقامگیرییەکی یەک هەفتەیی ڕوو لە هه‌رێمی كوردستان دەکات و پلەکانی گەرماش چەند پلەیەک بەرز دەبنەوە و کەشێکی نیمچە بەهاری دروست دەبێت.
سه‌باره‌ت به ئه‌گه‌ری شه‌پۆڵێكی تری بارانبارین جه‌ختی كرده‌وه كه “لە کۆتایی مانگ ئەگەری دووبارە ناسەقامگیرەییه‌کی دیکەی كه‌شوهه‌وا هەیە”.