نەتەوە یەکگرتووەکان: ئاوارە گەڕاوەکانی سوریا رووبەڕووی پێشێلکاریی مافی مرۆڤ دەبنەوە

لڤین:

نووسینگەی کۆمیسیۆنی باڵای مافەکانی مرۆڤی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان رایگەیاند کە زۆرێک لەو سووریانەی لە شەڕ هەڵاتوون لەگەڵ گەڕانەوەیان بۆ سوریا ڕووبەڕووی پێشێلکاریی گەورەی مافی مرۆڤ دەبنەوە.

بەپێی ئامارەکانی UNHCR زیاتر لە 5.5 ملیۆن پەنابەری تۆمارکراو لە وڵاتانی دراوسێی سوریا یان وڵاتانی دیکەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکوری ئەفریقا.

بەپێی ڕاپۆرتێکی نووسینگەی کۆمیسیۆنی باڵای مافەکانی مرۆڤی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان، پێشێلکارییەکان بریتین لە دەستبەسەرکردن، ئەشکەنجەدان، مامەڵەی خراپ، توندوتیژی سێکسی، بێسەروشوێنکردن و ڕفاندن ,هەروەها خەڵک دووچاری دەستبەسەرداگرتنی پارە و موڵک و ماڵیان دەبنەوە و لە ناسنامە و بەڵگەنامەی دیکە بێبەش دەکرێن.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button