گه‌شته‌كانی نێوان هه‌ردوو فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غدا و سلێمانی راگیران
لڤین
کۆمپانیای گشتی هێڵی ئاسمانی عێراق ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه رایگەیاند، بەهۆی خراپی ره‌وشی كه‌شوهه‌واوه، گه‌شته‌كانی هاتن و رۆیشتن له فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغداوه بۆ سلێمانی راگیراون.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، کۆمپانیای گشتی هێڵی ئاسمانی عێراق له‌ئاگادارینامه‌یه‌كدا كه ئاڕاسته‌ی كۆمپانیاكانی هێڵی گواستنه‌وه‌ی كردوه رایگه‌یاندوه، “گەشتەکانی هاتن و رۆیشتن لە نێوان فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا و سلێمانی راگیراون، بەهۆی خراپی بارودۆخی کەشوهەواوە.
ئه‌وه‌شی رونكردۆته‌وه، “سه‌رجه‌م گه‌شتیاران ئاگادارده‌كه‌نه‌وه به‌تایبه‌ت گەشتی ژماره IA919 له‌فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌غداوه بۆ فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی، فڕۆكەكە نەیتوانیوە بەهۆی خراپی رەوشی كەشوهەواوە لە سلێمانی بنیشێتەوە و گەڕاوەتەوە بۆ بەغدا”.
ئاماژه‌ی بەوەشکردوە، لە حاڵەتی هەڵوەشاندنەوەی گەشتەکان یان دەستپێکردنەوەیان و هێوربونەوەی كه‌شه‌كه گەشتیارەکان ئاگاداردەکەنەوە.
له دوێنێوه شه‌پۆلێكی بارانبارین ناوچه جیاجیاكانی هه‌رێمی كوردستانی گرتۆته‌وه و له‌چه‌ندین شوێنیش به‌تایبه‌ت شاری هه‌ولێر لافاو دروستبوه.