ئەمریكا لێكۆڵینەوە لە هێرشەكانی ئیسرائیل دەكات

لڤین:

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا ڕایگەیاند، پێداچوونەوە و لێكۆڵینەوە بەو ڕاپۆرتانە دەكەین، كە باس لەوە دەكەن ئیسرائیل لە شەڕەكانی غەزەدا زیانی بە هاوڵاتیانی مەدەنی گەیاندوو.

ماتیۆ میلەر، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا لە بارەی هێرشەكانی ئیسرائیل بۆ سەر غەزە و كوشتنی هاوڵاتیی مەدەنیی لە گۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا بۆ میدیا جیهانییەكان دەدوێت.

ماتیۆ میلەر ڕایگەیاند، ئێمە هەوڵدەدەین بە تەواوی پێداچوونەوە و لێكۆڵینەوە بەو ڕاپۆرتانە بكەین، كە باس لەوە دەكەن ئیسرائیل لە شەڕەكانی غەزەدا زیانی بە هاوڵاتییانی مەدەنی گەیاندووە، وەزارەتی دەرەوە لێكۆڵینەوە لەو ڕووداوە تایبەتانە دەكات، كە تێیدا هاوڵاتییانی مەدەنی بەهۆی چەكی ئەمریكاوە زیانیان پێگەیشتووە.

ئاماژەی بەوەش كرد، وەزارەتەكەیان بەلایەنی كەمەوە بەدواداچوون بۆ ٥٠ ڕووداوی بە ڕاپۆرتكراوی زیانگەیاندن بە هاوڵاتییانی مەدەنی دەكات، كە بەشێكی زۆری تایبەتە بە كوشتنی هاوڵاتیانی مەدەنی غەزە لەلایەن سوپای ئیسرائیلەوە.

ئەوەشی خستەڕوو، وەزارەتی دەرەوە هەندێك جار ئەم لێكۆڵینەوانە ئەنجامی دەدات، بۆ دیاریكردنی ئەوەی ئایا تاوان دژی مرۆڤایەتی یان جینۆساید لە ململانێیەكدا ئەنجام دراوە یان نا، چونکە دەبێت ئەو وڵاتانەی چەكی ئەمریكی بەكاردەهێنن، پابەندبن بە یاسا مرۆییە نێودەوڵەتییەكان لە كاتی شەڕەكاندا.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button