دادگاییکردنی تۆمەتبارانی دۆسێیەى شەهیدکردنى نەقیب محەمەد دواخرا

لڤین:

ئەمڕۆ دادگاى سلێمانى لەبارەی دۆسێیەی نەقیب محەمەد لەتیف کۆبوەوە، بەڵام دادگاکە بڕیاردانى لەوبارەوە بۆ ڕۆژى یەکشەمەى داهاتوو دواخست، ئەوەش لەکاتێکدایە، لەم مانگەدا ئەوە دووەمجارە دادگا بڕیاردان لەسەر دۆسێیەکە دوادەخات.

ئەمڕۆ لە دادگای تاوانی یەک لە سلێمانی دانیشتنی تایبەت بە بڕیاردان لەسەر سزادانی تۆمەتبارانی دۆسێیەى شەھیدکردنی نەقیب محەمەد لەتیف بەڕێوەچوو، بەڵام لەسەر داوای بریکاری تۆمەتباران، بڕیاردانی کۆتایی لەسەر دۆسێیەکە دواخرا.

بەپێى زانیارییەکان، دانیشتنى دادگا لەبارەى دادگاریکردنى تاوانبارانى دۆسێەى شەهیدکردنى نەقیب محەمەد لەتیف بۆ ڕۆژى یەکشەممەى داهاتوو دواخرا.

هاوکات، لەم مانگەدا ئەوە دووەمجارە دادگا بڕیاردان لەسەر دۆسێیەکە دوادەخات.

شایانی باسە شەوی ٤- ١٢- ٢٠٢١ لەکاتی بەھاناوەچوونی ژنێکی ھەڕەشەلێکراو لە ناوچەی تانجەرۆی سلێمانی، نەقیب محەمەد لەتیف و سێ پۆلیسی بەرێوەبەرایەتی ناوبراو لەکاتی دەستگیرکردنى تۆمەتباران دەستڕێژی گولـلەیان لێکرا و لە ھەمان شوێن نەقیب محەمەد لەتیف شەھیدبوو.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button