به‌رپرسی دارایی داعش له‌ عێراق ده‌ستگیر كرا

لڤین

ده‌زگای دژه‌تیرۆری عێراق ئه‌مشه‌و سێشه‌م ده‌ستگیركردنی به‌رپرسی دارایی رێكخراوی تیرۆریستی داعشی له‌ عێراق راگه‌یاند.

ده‌زگای دژه‌تیرۆری عێراق له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند: دوای كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری وردی هه‌واڵگری، توانرا به‌رپرسی دارایی رێكخراوی تیرۆریستی داعش ده‌ستگیربكرێت دوای ئه‌وه‌ی به‌ ناسنامه‌یه‌كی ساخته‌ هاتبووه‌ نێو خاكی عێراقه‌وه‌.

ده‌زگای دژه‌تیرۆر جه‌ختیشی كرده‌وه‌ كه‌ له‌ هه‌وڵه‌كانیان بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ و ده‌ستگیركردنی سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی رێكخراوی تیرۆریستی داعش به‌رده‌وام ده‌بن بۆ پاراستنی ئاسایش و سه‌قامگیری عێراق.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button