روسیا داوای رێزگرتن له سه‌روه‌ری خاكی عێراق ده‌كات
لڤین
باڵیۆزخانه‌ی ڕوسیا له به‌غدا ئه‌مڕۆ شه‌ممه، سه‌ركۆنه‌ی بۆردومانه‌كانی ئه‌مریكا و هێرشی به‌ره‌به‌یانی ئه‌م ئه‌مڕۆی سه‌ر پێگه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی له رۆژئاوای ئه‌نبار كرد و داوایكرد، رێز له سه‌روه‌ری خاكی عێراق بگیرێت.
باڵیۆزخانه‌ی ڕوسیا له به‌غدا له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، “باڵیۆزخانه‌ی فیدراسیۆنی ڕوسیا له كۆماری عێراق، سه‌ره‌خۆشی و خه‌مباری قوڵی خۆی بۆ حكومه‌ت و گه‌لی عێراق ده‌رده‌بڕێت به‌هۆی كۆچی دوایی گه‌لی دۆستی عێراق له ئه‌نجامی بۆردومانه دڕندانه و نایاساییه‌كانی ئه‌مریكا”.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، هیوای زو چاكبونه‌وه بۆ هه‌مو برینداره‌كان ده‌خوازین، هه‌ڵوێستی خۆمان بۆ پشتگیریكردن له عێراقی دۆست نوێ ده‌كه‌ینه‌وه.
باڵیۆزی روسیا له به‌غدا داواشیكردوه، رێز له سه‌روه‌ری و یه‌كپارچه‌یی خاكی عێراق بگیرێت، هه‌روه‌ها كرده‌وه‌ی تاكلایه‌نه‌ی ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكای شه‌رمه‌زار كرد و جه‌ختیكرده‌وه كه بونی هێزه سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مریكا له عێراق بۆته سه‌رچاوه‌ی گرژی و ململانێ بۆ هه‌مو وڵاته‌كه.