سبەینێ دادگای فیدڕاڵی لەسەر سكاڵایه‌كی تایبه‌ت به‌یاسای هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان كۆدەبێتەوە
لڤین
بڕیاره سبه‌ی یه‌كشه‌ممه، دادگای یاڵای فیدراڵی عێراق بۆ بڕیاردان‌و یه‌كلاكردنه‌وه‌ی سكاڵایه‌كی تایبه‌ت به‌یاسای هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان كۆببێته‌وه.
بەپێی خشتەی دانیشتنەکانی دادگای فیدراڵی، رۆژی یەکشەممە دادگا لەسەر چەند سکاڵایەک کۆدەبێتەوە کە یەکێکیان سکاڵای تایبەت بەیاسای ھەڵبژاردنەکانی ھەرێمی کوردستان.
سکاڵاکە لەلایەن زیاد جەبار سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لەخولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان و ئامانج نەجیب شەمعون ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانییەوە تۆمارکراوە.
لەسکاڵاکەدا کە لەسەر سێ سەرۆکایەتییەکەی ھەرێم تۆمارکراوە داواکراوە، دادگای فیدراڵی ماددەکانی (1 و 9 و 15 و 22 و 36) لە یاسای ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ژمارە یەکی ساڵی 1992 بەنادەستوری دابنێت کە تایبەتن بەبازنەی ھەڵبژاردن و کورسی کۆتاکان.
سکاڵاکە چەند جارێک لەلایەن دادگای فیدراڵییەوە بڕیاردان لەسەری دواخراوە، کە دواترینیان رۆژی 21ی مانگی رابردو بو کە تێیدا دادگا دوای گوێگرتن لەوتەی پارێزەرانی دۆسیەکەو بۆچونی کۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق، بۆ دوایین جار سکاڵاکەی بۆ 4ی 2ی 2024 دواخست.