هێزەکانى ڕزگاری عەفرین٢٠ سەربازی دەوڵەتى تورکیا و هاوکارەکانیان کوشت

لڤین:

هێزەکانى ڕزگاری عەفرین لە سنووری کانتۆنى عەفرین ئۆپەراسیۆنیکیان لەدژی دەوڵەتى داگیرکەری تورکیا  ئەنجامدا و ٢٠ سەربازی دەوڵەتى تورک و هاوکارەکانیان سزادا و دەستیشیان بەسەر چەندین جۆر چەکی قورس و سووکدا گرتووە.

هێزەکانى ڕزگاری عەفرین ڕاگەیەنراوێکی سەبارەت بە ئۆپەراسیۆنى ٣٠ی مانگی ڕابردوو لەدژی سوپای تورکیا بڵاوکردەوە.

لە ڕاگەیەنراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، هێزەکانى ڕزگاری عەفرین لە ٣٠ی کانوونی دووەم لە گوندی باسیلەى سەر بە ناوچە شێراوە ئۆپەراسیۆنێکی لەدژی دەوڵەتى داگیرکەری تورک و هاوکارەکانی گرێدراوی ئەنجامدا.

ئاماژە بەوە کراوە، لە ئەنجامی ئەو ئۆپەراسیۆنە هێزەکانى ڕزگاری عەفرین ١٢ سەربازی داگیرکەری تورکیا سزادراون و ٨ی دیکەش بریندار بوون، هاوکات ٨ هاوکاری گرێدراوی دەوڵەتى تورکیا سزا دراون و ١٧ کەسیشیان بریندار بوون.

هەروەها چالاکییەکە لەدژی بارەگای سوپای داگیرکەر ئەنجام دراوە ١٨ سەنگەری سەربازانى تورکیا وێران کراون و ژمارەیەک دۆشکە و کامێرا لەناوبراون.

بەپێی ڕاگەیەنراوەکەى هێزەکانى ڕزگاری عەفرین ژمارەیەک چەقی قورس و ١٨ چەکی دیکەی سووک دەستی بەسەرداگیراون و کەوتوونەتە دەست شەڕڤانان.

لە ئەنجامی ئەو ئۆپراسیۆنەدا پێنج شەڕڤانی هێزەکانى ڕزگاری عەفرین شەهید بوون.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button