ئەمریکا سزای بەسەر ئێراندا سەپاند

لڤین

وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا رایگەیاند، سزایان بەسەر چوار کۆمپانیادا لە ئێران و هەرێمی هۆنگ کۆنگ سەپاندوە بە هۆی فرۆشتنی پرۆگرامی موشەکی بالیستی.

هەروەها سزایان بەسەر شەش بەرپرسی فەرماندەیی ئەلیکترۆنی سوپای پاسداراندا سەپاندوە چونکە چالاکی ئەلیکترۆنی زیانبەخشیان لە ئەمریکا و چەند ناوچەیەکی دیکە بڵاوکردوەتەوە.

وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، سزایان بەسەر چوار کۆمپانیادا سەپاندوە کە بنکەکانیان لە ئێران و هەرێمی هۆنگ کۆنگە، ئەو کۆمپانیایانە هەستاون بە فرۆشتنی کەرەستە و تەکنەلۆژیای پڕۆگرامی موشەکی بالیستی و فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان.

ئاماژە بەوەشکراوە، جگە لەو کۆمپانیایانەش سزایان بەسەر شەش بەرپرسی فەرماندەیی ئەلیکترۆنی سوپای پاسدارانی ئێراندا سەپاندوە، بەهۆی چەند چالاکییەکی ئەلیکترۆنی زیان بەخش بە ژێرخانی ئابوری ئەمریکا و چەند ناوچەیەکی دیکە.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button