بۆ دیدار لەگەڵ ئۆجالان داواکاری نوێ پێشکەش کرا
لڤین:
بنەماڵەی عەبدوڵا ئۆجالان بە مەبەستی دیدار جارێکی تر داواکاریان پێشکەش کرد و سەردانی داواکاری گشتیی کۆماری لە بورسایان کرد.
بەگوێرەی هەواڵێکی میدیاکانی نزیک لە پارتی کرێكارانی کوردستان، محەمەد ئۆجالان برای ڕێبەری پارتی کرێکارانی کوردستان و پارێزەکەی مەزڵوم دینچ، بۆ ئەوەی بتوانن دیدار لەگەڵ عەبدوڵا ئۆجالان بکەن، سەردانی داواکاریی گشتیی کۆماری لە بورسا و بەڕێوەبەرایەتی زیندانی ئیمراڵیان کرد.
هەروەها عەلی کۆنار برای عومەر خەیری کۆنار، پۆڵات یڵدرم برای حامیلی یڵدرم و مەلیحە چەتین خوشکی وەیسی ئاکتاش بۆ ئەوەی بتوانن دیدار ئهنجام بدهن، بە ھەمان شێوە سەردانی داواکاری گشتی و بهڕێوهبهرایهتی زیندانەکەیان كرد.
له ڕۆژی ٢٥ی ئاداری ٢٠٢١ـەوه تا ئێستا، هیچ زانیارییهك لهبارهی ڕێبهری زیندانی کراوی پارتی کرێكارانی کوردستان عهبدوڵا ئۆجالان بەردەست نییە.