ئاسایشی عێراق كەسێكی دەستگیر کردووە خۆی وەك پزیشكی جوانكاری ناساندوە لە کاتێكدا بڕوانامەی نیە

لڤین

ئاسایشی عێراق كەسێكی دەستگیر كردوە كە خۆی وەك پزیشكێكی جوانكاری ناساندوە.

ئەمڕۆ هەینی، دەزگای ئاسایشی عێراق بڵاویكردەوە: دوای وەرگرتنی زانیاری لەسەر لەسەر كەسێك كە خۆی بە پزیشكێكی جوانكاری لە پارێزگای كەربەلا ناساندوە و رەزامەندی بۆ ئەنجامدانی نەشتەرگەری جوانكاری خانمان لەلایەن لایەنە پەیوەندیارەكان وەرگرتوە، هێزەكانمان دوای وەرگرتنی فەرمانی دادوەر دەستگیریان كردوە.

ئاماژەی بۆ ئەوەشكردوە، لە لیكۆڵینەوەكان لەگەڵیدا، تۆمەتبارەكە دانی بەوەدا ناوە كە نەخوێندەوارە و تەنانەت خاوەنی بڕوانامەی سەرەتاییش نیە، بەڵام خولێكی لەسەر نەشتەرگەری جوانکاری بینیوە.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button