كۆمپانیایه‌كى فڕۆكه‌وانیى ئه‌ڵمانى سه‌رجه‌م گه‌شته‌كانى بۆ هه‌ولێر راگرت
لڤین
كۆمپانیاى ئیورۆ وینگسى ئه‌ڵمانى بڕیاریدا سه‌رجه‌م گه‌شته‌كانى بۆ فڕۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى هه‌ولێر رابگرێت و سه‌رجه‌م سوودمه‌ندانى كۆمپانیاكه‌شى به‌فه‌رمى له بڕیاره‌كه‌ى ئاگادار كرده‌وه.
ئه‌مڕۆ هه‌ینى 26ى كانونى دووه‌م، كۆمپانیاى ئیورۆ وینگس (Eurowings) سه‌رجه‌م سوودمه‌ندانى خزمه‌تگوزارییه‌كانى كۆمپانیاكه‌ى به نامه‌ى فه‌رمى ئاگادار كرده‌وه كه، “بڕیاریانداوه به راگرتنى سه‌رجه‌م گه‌شته‌كانیان بۆ فڕۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى هه‌ولێر تاوه‌كو كاتێكى نادیار”.
راگرتنى گه‌شته‌كانى كۆمپانیاى ئیورۆ وینگس دواى ئه‌و ناجێگرییه ئه‌منییه دێته كه به‌هۆى بۆردومانه مووشه‌كیه‌كانى وڵاتى ئێران و توركیا روویان له هه‌رێمى كوردستان كردووه.