کەرکوک.. بەهۆی رووداوی هاتوچۆ شەش کەس بریندار بوون

لڤین

کەمێک بەر لە ئێستا لە شەقامی پشتێنەیی کەرکوک دوو رووداوی هاتوچۆ روویدا و بەهۆیەوە شەش کەس بریندار بوون.
لە شەقامی پشتێنەیی کەرکوک رووداوێکی هاتوچۆ لە نێوان دوو ئۆتۆمبێل روویداوە.
پاش ئەوەی رووداوی یەکەم لەنێوان دوو ئۆتۆمبێلدا روویداوە قەرەباڵغییەکی زۆر لەو شوێنەدا دروستبووە بەهۆیەوە بارهەڵگرێک خۆی کێشاوە بە ئۆتۆمبێڵێکی دیکەدا و رووداوی دووەم روویداوە. بەپێی زانیارییەکانیش، لە ئەنجامی هەردوو رووداوەکەدا شەش کەس برینداربوون.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button