راوێژکاری سەرۆک وەزیرانی عێراق: بە نیازی دامەزراندنی 56 کارگەی دەرمانین

لڤین:

راوێژکاری سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ کاروباری پیشەسازی و گەشەپێدان رایگەیاند، بە نیازی دامەزراندنی56 کارگەی دەرمانن لە عێراق و لە هەرێمیش کارگەیەکی بەرهەمهێنانی سرنج دامەزراوە.

ئەمڕۆ هەینی، حەمودی لامی راوێژکاری سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ کاروباری پیشەسازی و گەشەپێدان رایگەیاند،56 داواکارییان پێشکەش کردووە بۆ دامەزراندنی کارگەی دەرمان لە عێراق و لە ئێستادا دوو تاقیگە تەواو بوون و چاوەڕوانی رەزامەندین بۆ بەرهەمهێنانی دەرمان.

ئاماژەی بەوەش کرد، لە هەرێمی کوردستان کارگەیەکی بەرهەمهێنانی سرنج هەیە و لە پارێزگای دیوانیەش کارگەیەکی دروستکردنی تیوبی خوێن دامەزراوە کە بە یەکەم کارگە لە باشوری عێراق دادەنرێت.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button