٦١ سەربازی تورک لە زاپ کوژراون
لڤین
هێزەکانی پاراستنی گەل (هە.پە.گە) بڵاویکردەوە ، لە میانەی ئۆپراسیۆنی شەهید هەڵمەت دێرەلووک لە زاپ ٦١ سەربازی تورک کوژراون و دەست بەسەر ژمارەیەکی زۆری کەلوپەلی سەربازی سوپای تورکیادا گیراوە.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە ، تەنها دوو گەریلا لە ئۆپراسیۆنەکەدا شەهید بوون بەناوەکانی ( سێرکسوێبون و ڕزگار ).
ئاماژە بەوەش کراوە ، سوپای تورکیا کوژراو و زیانەکانی خۆیان شاردۆتەوە و هەوڵی ئەوە دەدەن کە نەهێڵن ڕاستی شەڕەکە لە نێو خەڵکدا دەنگ بداتەوە.
وێنەی بەشێک لە کوژراو و بریندارەکان