کاندیدەکەی نزیک لە ئەمریکا لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی تایوان سەرکەوتنی بەدەستهێنا

لڤین

کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنی تایوان رایگەیاند، دوای جیاکردنەوەی 98٪ی دەنگەکان، کاندیدی پارتی ‘پێشکەوتنی دیموکراسی’ بەسەر بەربژێری پارتی ‘کۆومینتانگ’ سەرکەوت.

رۆژی شەممە، 13ی کانوونی دووەمی 2024، کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنی تایوان بڵاویکردەوە، لە 98٪ی دەنگی جیاکراوەی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی تایوان، لای چینگ تی، کاندیدی پارتی پێشکەوتنی دیموکراسی کە بە نزیک لە ئەمریکا دادەنرێت، ٪40.2ی دەنگەکانی بەدەستهێناوە و یو ئیهـ، بەربژێری پارتی کۆومینتانگ کە بە نزیک لە چین دادەنرێت، ٪33.4ی دەنگەکانی بەدەستهێناوە.

لای چینگ تی لەدوای بردنەوەی هەڵبژاردنەکان گوتی، “سوپاس ئەی خەڵکی تایوان، پێکەوە لاپەڕەیەکی نوێی دیموکراسیمان نووسییەوە و پێشانی جیهانمان دا کە چەندە دیموکراسیمان لا بەنرخە کە ئەوە شتێکە هەرگیز دەستبەرداری نابین”.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button