مامۆستایانی ناڕازی لەبارەی شكاندنی بایكۆتەوە هەڵوێستی خۆیان رادەگەیەنن

لڤین

ئەنجومەنی مامۆستایانی ناڕازی رایدەگەیەنن، سبەی خۆپیشاندانی فراوان ئەنجامدەدەن و بەردەوامی بە بایكۆت دەدەن تا ئەو كاتەی داواكارییەكانیان جێبەجێدەكرێت.

لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا ئەنجومەنی مامۆستایانی ناڕازی رایانگەیاند، لە بایكۆت بەردەوامدەبین تا ئەو كاتەی دەگەین بە ئامانجەكانمان و سبەی یەكشەممە لە 13 شار و شارۆچكەی هەرێمی كوردستان خۆپیشاندان ئەنجامدەدەین و داوا لەسەرجەم چین و توێژەكان دەكەین بەشداربن.

راشیانگەیاند، مامۆستایان پێش خوێندكاران قوربانی ئەم دۆخەن و هەر كاتێك دەسەڵات وەڵامی داواكارییەكەی ئێمەی دایەوە ئێمەش بڕیاری خۆمان دەدەین و دەمانەوێت دەسەڵات لە مەترسییەكان ئاگاداربكەینەوە و ئەو بڕیارانەی وەزارەتی پەروەردەش ئەگەر جێبەجێبكرێت تایبەت بە پلەبەرزكردنەوە بۆ سەرجەم مامۆستایانە و بە گرێبەستكردنی مامۆستایانیش تەواوی مامۆستایانی وانەبێژ لە هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button