“سەرۆكی تیمی حكومەت رێگرێكی سەختی بەردەم ئاشتەوایی بوو لەگەڵ ناڕازییەكانی گۆڕان”

لڤین
پەنجەكان یەكتر دەبڕنەوە.. ئاشتەوایی گۆڕان كێ لەباری برد ؟
ڕۆڤان سەروەت- ئەندامی لیژنەی ئاشتەوایی بزوتنەوەی گۆڕان
بزوتنەوەی گۆڕان بە لە دایك بوونێكی قەیسەری هاتە دنیاوە، كۆڵەكەیەك توانی هەموو تواناكان كۆبكاتەوە كاك نەوشیروان بوو، لەدوای كۆچی كاك نەوشیروان گۆڕان پاشخانێكێ بەهێزتری مەعنەوی بەجێهێشت.. بەڵام هەڵەی جەوهەریو پلانو پلاری تەكتیكیو پەلەپرۆزۆی میراتگرانی كاك نەوشیروان وردە وردە گڵۆڵەی گۆڕانی خستە لێژی.
لەدوای هەشت مانگ لە پرۆسەی ئاشتەوایی لەنێوخۆی بزوتنەوەیەك كە ڕابەری شەقامو دەنگی دلێری هەقبێژان. بۆ گەشتە كۆتایی؟
گۆڕان لەدوای كۆمەڵێك شكستی یەك لە دوای یەك كە هۆكارەكانی زانراو بوون، بەڵام چارەسەرەكانی كاتیو نامەدروس بوون گەشتە ئەوەی كە لەدوا هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق نەیتوانی كورسی پەرلەمانی بەدەست بێنێ..
لەدوای ساڵێك چوار مانگ گۆڕان دەرگای ئاشتەوایی كردەوەو بانگەوازی بەڕووی هەموو ناڕازییەكان كردەوەو ئەمەش مۆدێلكی نوێی سیاسی بوو. هەر زوو دڵسۆزانو هەقبێژان لە كارەكتەرە ناڕازییەكان هاتنەوە سەر هێڵی گفتوگۆ و نامەنوسین، وەڵامو وەڵامدانەوە.
هەشت مانگ بەدیار ئاشتیەوە
دەیان كۆبوونەوەو سەردانو بینینی هاوڕێ ناڕازییەكان، ئاڵنگارییەكانو تێپەڕاندنیان هێندە كارێكی ئاسان نەبوو. بەڵام ئەوانەی كاركتەری بڕیارو هەژموونی سیاسیو دەسەڵاتیان لەناو گۆڕانە ئەو هەوڵەشیان لەبارد برد.
كێشەی گردو موڵكو ماڵی بزوتنەوەكەو دەستێوەردانو تەوریسی سیاسی كە پێش هەموو كەسێك پێچەوانەی بیرو تێزی ڕەوانشاد نەوشیروان مستەفا بوو، رێگرێكی بەردەوامی بەرەو پێشچونەكان بوون.
سەرۆكی تیمی حكومەتو هەژموونی بەسەر بزوتنەوەكە لەڕووی سیاسیو داراییو پشتیوانی لە بیركردنەوەی كوڕەكانی كاك نەوشیروان رێگرێكی سەخت تری بەردەم پرۆسەكەو شكست پێ هێنانی بوو.
دەستێوەردانی پارتی بە جۆرێكو یەكێتی بەجۆرێك لەم پرۆسەیە بە بەرژەوەندی ئەو دوو تەوژمەی سەرەوە هۆكارێكی لاوەكی تر بوون بۆئەوەی ئەم پرۆسەیە لەبارببرێت.
درەنجام ناڕازییەكانیش بەشێكیان بە پرۆژەو كاری نوێ بۆ داهاتوو بەردەوام بوونو بە هێڵێكیش لەگەڵ گۆڕان درێژەیان پێدا.
حەڤدە خاڵی عوسمانی حاجی مەحمودو هاورێكانی دواتر بە هەشت خاڵو دواتر بە چوارو كۆتاییەكەی بە دوو خاڵ هەشت مانگ دانوستان، زۆریان بەخشیو نەیان هێشت هیچیان پێ بدەین، كۆتایی بە پرۆسەكە هات.
بۆ كۆتا جار پەنجەكان یەكتر دەبڕنەوە !!!!