مانگی ڕابردوو 25743 هاوڵاتی سەردانی نەخۆشخانەی شاریان كردوە

لڤین
  • بەپێی ئاماری بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لەماوەی مانگی ڕابردوو لەڕێكەوتی (1 بۆ 2023/10/31) لەنەخۆشخانەی شار 25.743 نەخۆش سەردانیان كردوە، لەو ژمارەیە 18.996 نەخۆشیان سەردانی بەشی فریاكەوتن و 5.640 نەخۆش سەردانی بەشی ئۆپی دی و 1.084 كەس سەردانی بەشی گورچیلەی دەستكردی نەخۆشخانەكەیان كردوە و چارەسەری پێویستیان بۆ كراوە.
  • مانگی ڕابردوو 5.850 نەخۆش داخڵ كراون لەنەخۆشخانەی شار، لەو ژمارەیە 1.717 نەخۆش لەبەشی فریاكەوتن و 1.059 نەخۆش لەبەشی گورچیلەی دەستكرد و 875 نەخۆش لەبەشی نەشتەرگەری و 712 نەخۆش لەبەشی هەناوی و 555 نەخۆش لەبەشی شكاوی داخڵ بوون.
  • هەر لەو ماوەیەدا لەنەخۆشخانەی شار 1.322 نەشتەرگەری جۆراوجۆر ئەنجام دراوە و 77.857 شیكاری تاقیگەیی و 2.218 هێڵكاری دڵ كراوە، هەروەها 8.250 تیشك و 3.713 سۆنەر و 324 ئیكۆ و 975 چارەسەری سروشتی كراوە.
              ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی ب.گ.تەندروستی سلێمانی

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button