‌هێڵی شەمەندەفەركە لە كەركوكەوە بۆ سلێمانی بە چەمچەماڵ و بازیان و سلێمانیدا تێپەڕ دەبێت

کاروان یاروەیس: هێڵی شەمەندەفەركە لە كەركوكەوە بۆ سلێمانی بە چەمچەماڵ و بازیان و سلێمانیدا تێپەڕ دەبێت
لڤین :
كاروان یاروەیس ئەندامی لیژنەی گواستنەوەو پەیوەندیكردن لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاند: دوابەدوای بەدواداچوونمان بۆ دوایین نەخشە و دیزاینی هێڵی ئاسن و رێگای گەشەپێدان (طريق_التنمية) و وەکو ئەرکمان لە لیژنەی گواستنەوەو پەیوەندییکردن لە ئەنجومەنی نوێنەران، وەزارەتی گواستنەوەی عێراق بەنوسراوی رەسمی دوا نەخشەی ئاراستە کردووین، کە هێلی ئاسنین بە کەرکوک تێدەپەری بۆ چەمچەماڵ و ناحیەی_شۆڕش بۆ بازیان و سلێمانی و تا کانی گۆمە.
هێڵی ئاسنین رۆڵی گەورەی دەبێ لەبوژانەوەی ئابوری و جوڵەی بازرگانی و ئاسانکردنی پرۆسەی گواستنەوە، وەک پرۆژەیەکی ستراتیژی عێراق ئەنجامی ئەدات.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button