نوێبونەوەیەك، كە نوێ ناكرێتەوە، ‎دەبێت لاببرێت!

‎تابلۆیەك
‎كە پێش كۆنگرەی چوارەمی یەكێتی لە بەردەم باخی گشتی لە سلێمانی هەڵواسراوە، دروشمی كۆنگرەی چواری یەكێتی نیشتمانی كوردستانی لە سەر نوسراوە (نوێ.. نوێبونەوە)، یەكێتی لەو كۆنگرەیەدا نەك هەر نوێ نەبووەوە بەڵكو بە هۆی دەرئەنجامی كۆنگرەی نوێبوونەوە توشی شكان و لێكترازانی نوێ بوو، لە كاتێكدا یەكێتی كۆنگرەی پێنجەم ئەبەستێت بەڵام تابلۆ شكاوەكەی گۆنگرەی چوارەم كە سیمای بەردەمی باخی گشتی لە سلێمانی تێكداوە هەر وەك خۆی ماوەتەوە،
‎ ئەوە هەست نەكردنە بە بەرپرسیارێتی لە لایەن، یەكێتی، پارێزگای سلێمانی، قائمقامیەتی شار، شارەوانی، گەشتوگوزار، كە دەیان تابلۆ و ریكلامی بێ سودو بەسەرچوو لە شاردا هەن و كەس لێیان ناپرسێتەوە، بە دڵنیاییەوە لابردنی ئەو تابلۆیانە شار جوانتر دەكەن…


محمد رەشید میرە

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button